تاتۆئێبا کورمانجی
تاتۆئێبا کورمانجی (Kurmanji Tatoeba) یەکەم دراوەی گشتیی هەڵسەنگاندنی سیستمەکانی ناسینەوەی ئاخاوتن و وەرگێڕانی ئاخاوتن بۆ کوردیی سەرووە. ئەم داتایە لە ڕستەکانی پڕۆژەی تاتۆئێبا وەرگیراون و لەلایەن ٣٠ ئاخێوەری کوردیی سەروو تۆمار کراون. پاشان یەک بە یەک ڕستەکان گوێیان لێ گیراوە و هەڵبژێردراون. شیاوی ئاماژەیە کە لەم داتایەدا چوار جار ڕستەکانی تاتۆئێبا تۆمار کراون بەڵام پاش پاڵاوتنیان سەرجەم ڕستەکان نەماونەتەوە.
بەشدارانی ئەم پڕۆژەیە بریتین لە:
- ئاران ئەمینی
- دابان جاف
- خوێندکارانی بەشی کوردیی زانکۆی کۆبانی