About Jiridastkrd

ئێمە کێین؟

ماڵپەڕی ژیریی دەستکرد ماڵپەڕێکی تایبەت بە تەکنۆلۆژییەکانی زمانە. ئەم ماڵپەڕە لەلایەن د. ئاران ئەمینی دامەزراوە. ئامانج لەم ماڵپەڕە ئەوەیە کە تەکنۆلۆژییەکانی ناسینەوەی ئاخاوتن و وەرگێڕانی ئاخاوتن بۆ سەرجەم زاراوەکانی زمانی کوردی دابین بکات.

Speech AI تەکنۆلۆژیای دەنگ بۆ زمانی کوردی
زاراوەکانی کوردی ناوەندی، باکوور، خوارین
توێژینەوە و بەرهەم Research → Product
Our Mission

ئامانجی ئێمە

ئامانجی ئێمە لە دانانی ئەم ماڵپەڕە ئەوەیە کە سەرچاوەکان و تەکنۆلۆژییەکانی ناسینەوە و وەرگێڕانی دەنگ بۆ زمانی کوردی دابین بکەین.

سەرچاوەکانی زمان

لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە هەوڵ دەدەین دەیتای دەنگ بۆ شەش زاراوە سەرەکییەکەی زمانی کوردی دابین بکەین.

لەخۆگرتنی زاراوەکان

هەوڵ دەدەین بەرهەمەکانی ئەم پڕۆژە تەنیا سنووردار بە زاراوەیەکی کوردی نەبێت و سەرجەم زاراوەکان لە خۆ بگرێت.

ناسینەوەی ئاخاوتن

بە دابینکردنی تەکنۆلۆژیی ناسینەوەی ئاخاوتن هەلی ئەوە دەڕەخسێنین کە بە سادەیی لەگەڵ کۆمپیوتەر و ماشینەکان بە زمانی کوردی پەیوەندی بگرن.

وەرگێڕانی ئاخاوتن

بە دابینکردنی تەکنۆلۆژیی وەرگێڕانی ئاخاوتن هەوڵ دەدەین کە پەیوەندیی سەرجەم کوردان لەگەڵ جیهان سادەتر بکەینەوە.

Our Approach

لە توێژینەوەوە بۆ خزمەتگوزاری

هەوڵ دەدەین ئەو تەکنۆلۆژییانەی لە توێژینەوە و پەرەپێدانی زمانی کوردی دروست دەبن، بگۆڕین بۆ خزمەتگوزارییەکی سادە و بەکارهێنەر-دۆست.

پشتیوانی لە زاراوە جیاوازەکان ڕوانگەیەکی فراوان بۆ زمانی کوردی
تەکنۆلۆژیی بەکارهێنەر-دۆست سادەکردنی بەکارهێنانی مۆدێلەکانی AI
پەرەپێدانی سەرچاوە زمانییەکان داتا و کۆرپەس بۆ توێژینەوە و پەرەپێدان
FAQ

پرسیارە باوەکان

وەڵامی هەندێک لە پرسیارە زۆر دووبارەکراوەکان دەربارەی خزمەتگوزارییەکانی ژیریی دەستکرد.

Kurdish Speech AI

ئامادەی تاقیکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانیت؟

تایپی ڕاستەوخۆ، وەرگێڕانی دەنگ و خزمەتگوزارییەکانی تری زمانی کوردی تاقی بکەرەوە.

دەست پێ بکە