خزمەتگوزاریی پێواژۆی دەستەیی

لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی پێواژۆی دەستەییەوە دەتوانن لە قەبارەیەکی گەورەدا کەڵک لە تەکنۆلۆژییەکانی ژیریی دەستکرد وەربگرن.

خزمەتگوزاریی پێواژۆی دەستەیی

پێواژۆی ئەرشیڤی گەورەی دەنگ

ئەگەر دەتانەوێت لە قەبارەیەکی گەورەدا ئەرشیڤی دەنگ پێواژۆ بکەن یان دەنگێکی زۆر ژێرنووس بکەن دەتوانن کەڵک لە پواژۆی ئەرشیڤی دەنگ وەربگرن.

ژێرنووسی فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنی

ئەگەر دەتانەوێت زنجیرەی فیلمی یان ئەرشیڤی ناوەند و ڕاگەیاندن ژێرنووس بکەن، دەتوانن کەڵک لەم خزمەتگوزارییە وەربگرن.

وەرگێڕانی دەق لە قەبارەی گەورەدا

لە ڕێگەی ئێمەوە دەتوانن لە قەبارەی گەورەدا و بە وردبینییەکی باشتر لە سەرجەم سیستمەکانی ئێستای ژیریی دەستکرد دەق لە زمانی کوردییەوە وەەربگێڕن

بۆچی پێواژۆی دەستەیی؟

ئەو ناوەند و ڕێکخراوانەی کە کار لەگەڵ ئەرشیڤی گەورە دەکەن، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە بە تێچوویەکی کەمتر، بە فۆرمات و شێوازی دڵخوازی خۆیان و هەروەها بە وردبینییەکی زیاترەوە کەڵک لە دوایین تەکنۆلۆژییەکانی ژیریی دەستکرد وەربگرن. بۆ زانیاریی زیاتر تکایە پەیوەندیمان لەگەڵ بگرن.

بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندی بگرن