یەکێک لە کەڵکەکانی ژیریی دەستکرد ئامادەکردنی ئۆتۆماتیکی ژێرنووسە بۆ دەنگ و ڤیدیۆکان. بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە لە پلاتفۆمی ژیریی دەستکرددا، یەکەم سیستمی تایبەتی دروستکردنی ئۆتۆماتیکی ژێرنووسی کوردی بۆ دەنگ و ڤیدیۆی کوردیمان پەرە داوە. ئامانجی ئەم سیستمە ئەوەیە کە بە کوالیتییەکی زۆر باش بە زووترین کات ژێرنووس بۆ ڤیدیۆ کوردییەکانتان ئامادە بکەن.
ئەم سیستمە دەتوانێت یارمەتیی بلۆگێرەکان، تەلەڤیزیۆنەکان، بەرهەمهێنەرانی ناورۆکی کوردی و سەرجەم کوردیئاخێوان بدات کە لە ڕێگەی پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژیی ژیریی دەستکردەوە ژێرنووس بۆ ڤیدیۆ کوردییەکان ئامادە بکەن. لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە دەتوانن فایلەکانتان تاکوو درێژیی یەک کاتژمێر بنێرن و ژێرنووسەکەی وەربگرن. شیاوی ئاماژەیە کە ژێرنووسەکان بە دوو شێوازی دەقی خاو و فایلی SRT بۆ بەکارهێنەر ئامادە دەکرێت.
وەک پلاتفۆرمی ژیریی دەستکرد پیرۆزبایی نەورۆزی کوردەواری و سەرساڵی کوردی لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین و بەرهەمی نوێمان وەک نەورۆزانە پێشکەش بە هەموو ئاشقانی زمانی کوردی دەکەین.
لە ڕێگەی مێینۆی ژێرنووس یان ئەم بەستەرەوە کەڵک لە سیستمە وەربگرن.
د. ئاران ئەمینی
دامەزرێنەری سەکۆی ژیریی دەستکرد بۆ تەکنۆلۆژییەکانی زمانی کوردی