وێبلاگ Jiridastkrd Blog

تاقیکردنەوەی سیستمی خوێندنەوەی دەق

Thumbnail for تاقیکردنەوەی سیستمی خوێندنەوەی دەق
لە ڕێگەی لینکی ئەم لاپەڕەیەوە هاوبەشی بکە

هاوڕێی ئازیز بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی کوالیتیی چەند سیستمی خوێندنەوەی دەق، پێویستمان بە یارمەتیی تۆیە. 

بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن سەردانی ئەم سایتەی خوارەوە بکەن. چل ڕستە گوێ دەگرن و بەپێی ئەوەی دەنگەکە چەندە لە دەنگی مرۆڤ نزیکە، پلەیەک لە یەک تاکوو پێنج دەدەن بە دەنگەکە. ئەگەر دەنگەکە ناپەیوەندیدار بوو ئەوە بژاردەی ناپەیوەندیدار هەڵدەبژێرن.

  بۆ بەشداری تەنیا پێویستە ناونیشانی ئیمەیلەکەتان بنووسن. ئەگەر یەکجێ هەر ٤٠ ڕستەکەتان پشتڕاست نەکردەوە، دواتر دەتوانن بە هەمان ئیمەیلی پێشوو درێژە بە هەڵسەنگاندنەکە بدەن.
 تکایە لە کاتی هەڵسەنگاندن هێدفۆن لە گوێتان بکەن.


بە پێی ئەم پێوەرانەی خوارەوە بە دەنگەکان لە پلەی یەک تاکوو پێنج بدە.

١ -زۆر لە دەنگی مرۆڤ دوورە.
٢ - لە دەنگی مرۆڤ دوورە.
٣ - تا ڕادەیەک لە دەنگی مرۆڤ نزیکە.
٤ - لە دەنگی مرۆڤ نزیکە.
٥ - زۆر لە دەنگی مرۆڤ نزیکە.
ناپەیوەندیدارە.

بەشداری

زۆر سپاس بۆ بەشداریتان

پۆستەکانی وێبلاگی ژیریی دەستکرد