وێبلاگ Jiridastkrd Blog

کۆمەڵە دراوەی بێستوون بۆ کوردیی خواروو

Thumbnail for کۆمەڵە دراوەی بێستوون بۆ کوردیی خواروو
لە ڕێگەی لینکی ئەم لاپەڕەیەوە هاوبەشی بکە
کۆمەڵە دراوەی بێستوون بۆ کوردیی خواروو یەکەم کۆمەڵە دراوەی تەرخانکراوی کوردیی خوارووە کە سەرووی ٣٠ کاتژمێر دەنگی تۆمارکراو لە خۆ دەگرێت. ئەم کۆمەڵە دراوەیە لە دوو بەشی ڕاهێنان و تاقیکردنەوە پێک دێت کە هەر کامیان بە ڕیز ١٨٦٠٠ ڕستە و ٧٧٣ ڕستە لە خۆ دەگرن. بەشی ڕاهێنان لە کۆمەڵێک دەقی کوردیی خواروو تۆمار کراوە کە لەلایەن نووسەرانەوە دابین کراوە. هەروەها بەشی تاقیکردنەوە پەرەدراوی بەشی تاقیکردنەوەی کۆمەڵە دراوەی دەنگی ئاسۆسافتە کە سەرەتا وەرگێڕدراون بۆسەر کوردیی خواروو، پاشان لەلایەن ٨ ئاخێوەری ناوچە جیاجیاکانی زاری کوردیی خواروو تۆمار کراون.

پۆستەکانی وێبلاگی ژیریی دەستکرد